پۆلیسی ههولێر..كوڕێك دایك و خوشكێکی خۆی بریندار كرد
وێستگه نیوزـ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لە شارۆچکەی بنەسڵاوەی سەربە پارێزگای هەولێر کوڕێک دایک و زڕخوشکەکەی خۆی بریندار کرد.
هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند: روداوهكه پهیوهندیی به کێشەی کۆمەڵایەتی ناو خێزانەکەوه ههبووه و هەردوو بریندارەکە رەوانەی نەخۆشخانە کراون و کوڕەکەش هەڵاتووە، وتیشی: تۆمەتبارەکە بەپێی ماددەی 406 دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ رێکخراوە و ھێزەکانی پۆلیس بەدوایدا دەگەڕێن".
بەپێی دوایین ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان، لەماوەی 9 مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، لە هەرێمی کوردستان 30 ئافرەت کوژراون و 46ی دیکەش هەوڵی خۆکوشتنیان داوە.
لەو 30 ئافرەتەی کوژراون 9 ئافرەتیان لە سنوری هەولێر و 9ش لە سنوری سلێمانی و 9 دیکەش لە سنوری دهۆک و لەگەڵ 3 ئافرەت لە سنوری راپەڕین بوون.
PM:11:40:19/11/2019
ئهم بابهته 2728
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت