ئەردۆغان: بە ترەمپم راگەیاند دەستبەرداری مووشەكی "ئێس 400"ی روسی نابین

‌رەجەب تەیب ئەردۆغان و دۆناڵد ترەمپ

وێستگە نیوز-
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند كە بە دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا راگەیاندووە ئامادە نین دەستبەداری سیستمی موشەكی "ئێس 400"ی روسی ببن.

رەجەب تەیب ئەردۆغان و دۆناڵد ترەمپ چەند رۆژێك لەمەوبەر، لەسەر كڕینی "ئێس 400"ی روسی لەلایەن توركیاوە، لە واشنتۆن گفتوگۆیان كرد،بەهۆی ئەوەی موشەكەكە مەترسییە لەسەر فڕۆكەی ئێف 35ی ئەمریكی.

بە پێی هەواڵێكی ئاژانسی رۆیتەرز ئەمڕۆ ئەردۆغان لە گفتوگۆی لەگەڵ ئەندامانی حزبەكەی لە پەرلەمانی توركیا، وتویەتی: بە سەرۆكی ئەمریكام راگەیاندووە دەستبەداری سستمی موشەكی "ئێس 400" نابین.

وتیشی: ئەوەیشی پێ وتووە ئەگەر ئەمریكا سووربێت لە سەر نەفرۆشتنی فڕۆكەی ئێف 35ی ئەمریكی بە دوای جێگرەوەیدا دەگەڕێت بۆ چارەسەكردنی بۆشاییەكەی لە وەزارەتی بەرگریدا.

د.ح

 


PM:04:46:19/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 2972 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت