ئه‌مریكا چه‌ند كۆمپانیا و كه‌سایه‌تییه‌كی نوێ ده‌خاته‌ لیستی ره‌شه‌وه‌


وێستگه‌ نیوزـ

ولایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا سزای به‌سه‌ر 5 قه‌واره‌ و 4 كه‌سایه‌تیدا سه‌پاند و تۆمه‌تباریكردن به‌ پشتیوانیكردن و دابینكردنی سه‌رچاوه‌ی دارایی بۆ داعش.

وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 18ی تشرینی دووه‌می 2019، سزای به‌سه‌ر 5 قه‌واره‌ و 4 كه‌سایه‌تیدا سه‌پاند و سه‌رجه‌میانی خسته‌ لیستی ره‌شه‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان زۆربه‌ی ئه‌و كۆمپانیا و كه‌سایه‌تییانه‌ له‌ توركیا و هه‌ندێكیشیان له‌ سوریا جێگیرن.


PM:10:19:18/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 1748 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت