كۆشكی سپی بهیاننامهیهكی لهسهر خۆپیشاندانهكانی ئێران بڵاوكردهوه
دیمەنێک لە خۆپیشاندانەکانی ئێران.. فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوز ـ
کۆشکی کۆماریی ئەمریکا، کۆشکی سپی، بەیاننامەیەکی لەسەر خۆپیشاندانەکانی ئێران بڵاوکردووەتەوە و تیایدا پشتیوانی وڵاتهكهی بۆ خەڵکی ئێران دووپات دەکاتەوە.
بەیاننامەکە رێککەوتی 17ی تشرینی دووەمی لەسەرە و تیایدا جەخت کراوەتەوە لە پشتیوانیکردنی گەلی ئێرانی لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە.
هاوکات ئەوەش هاتووە، ئەمریکا ئیدانەی بەکارهێنانی هێز لەبەرامبەر خۆپیشاندەرەکاندا دەکات و هەروەها، دژی بڕینی هێڵی ئینتەرنێت و ئامێرەکانی پەیوەندیکردنە لە ئێراندا.
ئاماژە بەوەشدراوە، "ئێران بە درووستکردنی چەکی ئەتۆمی و پشتیوانیکردنی تیرۆریزم، گەلێکی پڕ لە شانازی بەرەو ئەو دۆخە برد کە ئێستا تیایدایە".
لە کۆتایی بەیاننامەکەشدا ئەوە هاتووە، چینی دەسەڵاتدارانی ئێرانی، لەپێناو بەدەستهێنانی دەسەڵاتی کەسیی و دەوڵەمەندبوونیان، پشتیان لە خەڵکی وڵاتەکەیان کردووە.
ئەمەش دوای ئەوە هات، دوێنێ مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە تویتێکدا، پشتیوانی ئەمریکای بۆ خەڵکی ئێران دەربڕیبوو.
لە ئێوارەی هەینی رابردوەوە، بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین، خۆپیشاندان لە زۆربەی شارەکانی ئێران دەستیپێکردووە و، بەپێی سەرچاوەکانیش تا ئێستا نزیکەی 36 هاوڵاتیی رۆژهەڵاتی کوردستان گیانیان له دهستداوه و 147ی دیکەش برینداربوون.
هــ. ر
AM:09:45:18/11/2019
ئهم بابهته 2876
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت