پەرلەمانتارێكی پارتی: وەزیری دارایی بانگهێشتی پەرلەمان دەكەین

‌ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی

وێستگە نیوز-
پەرلەمانتارێكی پارتی دیمكراتی كوردستان لە لیژنەی دارایی و ئابوری ئاشكرایكرد كە لە ڕێگەی سەرۆكایەتی پەرلەمانەوە داوایان كردووە ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی بۆ قسەركردن لەسەر چەند پرسێك بێتە پەرلەمان.


لیزا فەلەكەدین كاكەیی لەو بارەوە ئاشكرایكرد كە "ئامانجی داواكردنی وەزیری دارایی و ئابووری بۆ پەرلەمان، بە مەبەستی ئامادەكردنی پڕۆژە یاسای بوودجەی كوردستانە بۆ ساڵی "2020"ە، هەروەها باس لە پشكی هەرێمی كوردستان لە پڕۆژە یاسایی بوودجەی 2020ی عێراقی فیدراڵ و رێكخستنەوەی سیستمی بانكی لە هەرێمی كوردستان و چەند پرسێكی دیكەی دارایی و ئابووری".

بە وتەی ناوبراو وەزیری دارایی ئامادەیی دەربڕیووە بێتە پەرلەمان، بۆ ئەو مەبەستەیش لیژنەی دارایی لەم نیزانە بانگهێشتی دەكات.

د.ح
 


PM:02:37:17/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 2520 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت