ههسهده شارۆچکەی تل تهمر رادهستی رووسیا دەکات
هێزەکانی رووسیا لە رۆژئاوای کوردستان
وێستگه نیوز ـ
هێزەکانی سوریای دیموکرات ھەسەدە بەپێی رێککەوتنێک شارۆچکەی تل تەمر رادەستی هێزەکانی رووسیا دەکەن.
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، کە هێزەکانی سوریای دیموکرات بە گوێرەی رێککەوتن لەگەڵ رووسیا و حکومەتی سوریا، شارۆچکەی تل تەمر رادەستی هێزەکانی رووسیا دەکات.
بەگوێرەی رێککەوتنەکەش هێزەکانی رووسیا و حکومەتی سوریا لە شارۆچکەی تل تەمر بڵاودەکرێنەوە و هێزەکانی تورکیا و چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنیش لە دەوروبەری تل تەمرەوە تا سنووری سەرێکانی دەکشێنەوە.
هــ. ر
AM:09:06:17/11/2019
ئهم بابهته 2832
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت