حدكا: حکومەتی تاران بەنزینی بە ئاگرێکدا کردوە، کوژاندنەوەی ئاستەمە
وێستگه نیوزـ
حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) رایگه‌یاند، جیاوازی ئەو خۆپیشاندانە ئەوەیە هی هەموو خەڵکی ئێرانە و حکومەت بەنزینی بە ئاگرێکدا کردووە کە کوژاندنەوەی ئاستەمە.
حەسەن شەرەفی، وتەبێژی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران رایگەیاند: رۆژی شه‌ممه ناوەندی هاوکاریی چوار حزبەکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پشتگیری خۆیان بۆ خۆپیشاندەران دەربڕی و سبەینێ یه‌كشه‌ممه‌ش بە فەرمی پشتگیری خۆیان دەردەبڕن بەوەی بەهەموو شێوەیەک لەگەڵ داوا ڕەواکانی گەلی ئێراندان.
شەرەفی وتیشی، ڕاستە خۆپیشاندانەکانی ئێران لە گرانبوونی بەنزینەوە دەستیپێکرد، بەڵام گەلی ئێران ماوەیەکی زۆرە لە دەسەڵاتداران توڕەن و دەیانەوێت ناڕەزایی خۆیان دەرببڕن، بۆیە حکومەتی ئێران بەنزینی بە ئاگرێکدا کردوە کە کوژاندنەوەی سه‌خته و ئەو خۆپیشاندانانە بە ئاسانی کۆتای‌یان نایەت، تا حکومەت چاکسازی گەورە نەکات لە ژیانی خەڵکدا.
وتەبێژی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران پێی وایه كه جیاوازیی ئەم خۆپیشاندانە ئەوەیە، هی تەواوی گەلی ئێرانە بە کورد و فارس و هەموو نەتەوەکانی دیکەوە و سەرتاسەرییە و هەمووان لە بەرەیەکدان دژی دەسەڵاتداران.
جەختیشیکردەوە، گەلی ئێران لە ڕابردودا ئومێدی هەبوو کە حەسەن روحانی چاکسازی لە سیاسەتی حکومەتدا بکات، بەڵام ئەویش زیاتر لە دوو ساڵە لە دەسەڵاتدایە و دۆخی ئێران هەر خراپتر دەبێت، بۆیە ئیتر جگە لە خۆپیشاندان و ناڕەزایی ئومێدیان بە دەسەڵاتداران نییە.
رۆژی هه‌ینی 15ی تشرینی دووه‌می 2019، حكومه‌تی ئێران بڕیاریدا نرخی یه‌ك لیتر به‌نزیك له 10 هه‌زار تمه‌نه‌وه بۆ 15 هه‌زار به‌رزبكاته‌وه و مانگانه‌ش ته‌نها 60 لیتر به‌نزین له حكومه‌ته‌وه بۆ شۆفێران دابین بكات.
بڕیاره‌كه كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی باڵای ئابوری درابوو، توڕه‌یی و ناڕه‌زایی توندی خه‌ڵكی ئێرانی به‌دوای خۆیدا هێنا و خۆپیشاندانی لێكه‌وته‌وه، حكومه‌تیش ده‌ڵێت ئه‌و زیاده‌یه‌ی ده‌خرێته‌سه‌ر نرخی به‌نزین بۆ هاوكاریكردین خه‌ڵكی هه‌ژاره.
PM:11:55:16/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 2524
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت