شانۆیی دواهەمین هەناری دونیا لە سلێمانی تا 18ی مانگ لە نمایش بەردەوامە



وێستگە نیوز-
شانۆیی " دواهەمین هەناری دونیا" کە لە رۆمانی دواهەمین هەناری دونیا-ی نوسەر و رۆماننوس بەختیار عەلی-وە وەرگیراوە ماوەی دوو رۆژە لە سلێمانی نمایش دەکرێت و تا رۆژی یەکشەممە 18 ی ئەم مانگە لە نمایش بەردەوام دەبێت.

شانۆییەکە لە دەرهێنانی ستیڤان ئۆتینی و پاولۆ راگانۆیە لەلایەن گروپی شانۆیی سابونکەران و بە بەشداری چەندین ئەکتەر نمایش دەکرێت.

دواهەمین هەناری دونیا کە دەقی شانۆییەکەی لێوە وەرگیراوە یەکێک لە پڕ خوێنەرترین رۆمانەکانی نوسەر و رۆماننوسی کورد بەختیار عەلی-یە و بۆ چەند زمانێکی زیندووی دونیا وەرگێڕدراوە.

شانۆییەکە بە زمانەکانی عەرەبی و کوردی و بیانی پێشکەش دەکرێت و نمایشی کاتژمێر 6 ی ئێوارە لە کارگەی کلتوری سلێمانی-کارگەی جگەرەی کۆن دەبێت، بلیت لە هەمان شوێن دەستدەکەوێت و نرخی سێ هەزار دینارە.


ش . ر



PM:02:03:16/11/2019






ئه‌م بابه‌ته 5396 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو