ئاگرەکەی چێشتخانەی تورکی بەغدا کۆنتڕۆڵکرا
وێستگە نیوز-
سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاند ئەو ئاگرەی لە بەشێک لە باڵەخانەی چێشتخانەی تورکی بەغدا کەوتبووەوە کۆنتڕۆڵکراوەو هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.
باڵەخانەی چێشتخانەی تورکی لە بەغدا ناوەندی سەرەکی خۆپیشاندان و مانگرتنی خۆپیشاندەرانی بەغدایە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لەبارەی ئەو ئاگرەی ئەمڕۆ هەینی لەو باڵەخانەیەدا کەوتەوە بە سۆمەریە نیوز-ی راگەیاندووە، ئاگرەکە بە یارمەتی خۆپیشاندەران و مانگرتووان بەبێ بوونی هیچ زیانێکی گیانی کۆنتڕۆڵ کراوە.
سەرچاوەکە رەتیکردووەتەوە رووداوەکە کەسێکی دیاریکراوی لە پشتەوە بووبێت و وتوویەتی " ئاگرێکی ئاسایی بووە و هیچ زیانێکی گیانیشی لێ نەکەوتووەتەوە" بەڵام هۆکاری ئاگرەکەی ئاشکرا نەکردووە.
ماوەی زیاتر لە مانگێکە خۆپیشاندەران لە بەغدا و شارەکانی ناوەڕاست و باشوری عیراق رۆژانە دێنە سەرشەقامەکان و هەزاران خۆپیشاندەر داوای هەلی کار و چاکسازی و لێپرسینەوە لە گەندەڵکاران دەکەن، دوا داواکاریشیان هەڵوەشاندنەوەی حکومەت و هەموارکردنی دەستورە.
ش . ر
PM:05:51:15/11/2019
ئهم بابهته 3100
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت