جولی بندل: فێمینیسته كورده گه‌نجه‌كان هیوایه‌كم به دوارۆژی ناوچه‌كه پێبه‌خشیم
جولی بندل، نوسه‌ری ئه‌م وتاره
وێستگه نیوز ـ
گروپی سۆفیا له (22ی ئۆكتۆبه‌ری 2019) كۆنفراسێكی له ژێر ناوی (توندوتیژی سێكسی) له شاری سلێمانی ئه‌نجامدا، چه‌نده‌ها لێكۆڵه‌ر و فێمنیست له به‌ریتانیا و سوێد و ناوخۆی كوردستانه‌وه به‌شداربوون، به‌شداربووانی وه‌ك، هۆزان مه‌حمود، جولی بندل و شارا تاهیر و له‌نجه خاوێ و هاریه‌ت ویسترج و نهزهندبهگیخانی به‌شداربوون و پرۆفیسۆر (لیس كێلی) به سكایپ به‌شداریكرد.
(جولی بندل)ی نوسه‌ری ئه‌م وتاره، یه‌كێكه له فێمنیسته دیاره‌كانی جیهان و رۆژنامه‌نوسێكی به‌توانایه و بۆ رۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی ده‌نوسێت، جولی له‌هه‌موو دونیادا له دژی بازرگانیكردن به ژنانه‌وه چالاك بووه و له وڵاتانی وه‌ك یۆگۆسلاڤیای پێشوو و ئه‌فریقا و رۆمانیا و زۆربه‌ی وڵاتاندا له‌دژی توندوتیژی سێكسی و بازرگانیكردن به‌ژنانه‌وه نوسیوویوتی، و به كرده‌یش دژایه‌تی ئه‌م دیارده‌یه‌ی كردووه. جولی ئه‌مجاره له سلێمانی بوو و له‌م وتاره‌دا رۆشنایی ده‌خاته سه‌ر ئه‌زموونی خۆی لهكۆنفراسهكهدا و بابه‌تی توندوتیژی سێكسی له‌ناوچه‌كه‌دا…. كو‌لتور مه‌گه‌زین.
كاتێك له (هۆزان مه‌حمود) ی فێمێنستی كورد و ئهكتیڤیستهوه ئیمێلێكم پێگه‌یشت، داوای ئه‌وه‌ی لێكردم؛ كه ئایا ده‌توانم به‌شداری كۆنفراسێك بكه‌م له كوردستانی عیراق كه كۆنفراسه‌كه له دژی توندوتیژی سێكسیه له‌دژی كچان و ژنان؟… له راستیدا زۆر به‌زه‌حمه‌ت توانیم سه‌رسامی و حه‌ماسی خۆم بۆ ئه‌م كاره بشارمه‌وه.
هۆزان مه‌حمود یه‌كێكه له‌وانه‌ی كه‌مپینی كردووه بۆ مافی ژنانی كورد و عیراق و له دژی (كوشتنی ناموسی ) و دهستدرێژێكردن و لاقه‌كردن و فڕاندنی ژنانی عیراق كاریكردووه، یه‌كێك له‌و كارانه‌ی كه‌مپین بوو له دژی (یاسای شه‌ریعه) كه هه‌وڵی چه‌سپاندنی ده‌درا. هه‌روه‌ها هۆزان پشتگیری له (گروپی سۆفیا) ده‌كات، كه گروپێكن به رێژه‌یی چل فێمێنیست ده‌بن.
ژنانی كورد دێرزه‌مانێكه به‌شدارن له به‌رگری چه‌كدارانه و رۆڵێكی سه‌ره‌كیان هه‌بوو له كۆتایی هێنان به حوكمی سه‌دام حسێنی دیكتاتۆر.
سه‌رباری ئه‌و مێژووه پڕ شكۆدارییه له به‌رگری له دژی رژێمی تۆتالیتاری، كۆنفراسه‌كه له شاری سلێمانی ئه‌نجامدرا، ئه‌م كاره جوڵه‌یه‌كی ئازایانه بوو. سێ سه‌د كه‌س هاتبوون بۆ كۆنفراسه‌كه و دووبه‌شی ژن بوون. ریزی پێشه‌وه زۆرینه‌ی پیاو بوون و كارمه‌ندی ده‌وڵه‌ت بوون، كه جێگری سه‌رۆك وه‌زیران (قوباد تاڵه‌بانی) و پارێزگاری شار له‌دانیشتوانی ریزی پێشه‌وه بوون. یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی گروپی سۆفیا (له‌نجه خاوێ) كۆنفراسه‌كه‌ی به گووته‌یه‌ك ده‌ستپێكرد.
دیاره من رۆژێك پێشتر له‌نجه خاوێم له قاوه‌خانه‌یه‌كدا بینی بۆئه‌وه‌ی باسی چۆنێتی به‌ڕێوه‌چوونی كۆنفراسه‌كه بكه‌ین، له راستیدا ئه‌و زۆر په‌ست و نیگه‌ران بوو له‌وه‌ی یه‌كێك له مامۆستا ئه‌كادیمییه‌كان كه ده‌بوایه به‌شدار بێت، له‌پڕێكدا كشاوه‌ته‌وه و هۆكاره‌كه‌شی (ئاڕاسته و بابه‌تی كۆنفراسه‌كه) بووه. له‌نجه خاوێ وتی "ئه‌وانه فێمنستی به له‌شفرۆشی و ئێمه به به‌دڕه‌وشت تێده‌گه‌ن".
دیاره من له‌هه‌ندێك ژنانی گروپه‌كه‌وه ئه‌وه‌م بیست كه هه‌ندێكیان له‌وه ده‌ترسان ببنه ئامانجێك بۆ تانه و ته‌شه‌ری پیاوان، ئه‌وه‌ی ئه‌وان ناوی (شه‌رف) ی كچان و ژنانی لێده‌نێن، له‌كه‌داری بكه‌ن. هه‌موو ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌ی له‌كه‌داركردن له‌به‌رئه‌وه‌یه كه ئه‌م ژنانه دژی توندوتیژی نێرینه و توندوتیژی دژی ژنان ده‌نگی خۆیان بهرزكردوهدتهوه، له‌نجه خاوێ ته‌مه‌نی بیست و شه‌ش ساڵه و پارێزه‌ره و عه‌یامێكه فێمینسته و خۆبه‌خشانه بۆ قوربانیانی بازرگانی سێكسی كاریكردووه و پشتگیری ئه‌وانه‌ی كردووه كه ده‌رامه‌تیان كه‌مه و قوربانی توندوتیژی خێزانین.
له‌ساڵی 2016 دا له‌نجه خاوێ (گروپی سۆفیا) ی دامه‌زراند و ئه‌م گروپه كاری هاندانی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌ده‌ب و بونیادنانی هۆشیاری بوو له ناو ژناندا، له ساڵی 2017 دا (گروپی سۆفیا) له‌چه‌ند شارێكی دیكه‌ی كوردستان چالاكیان فراوانكرد و له سۆسیال میدیا كه‌مپینێكیان له‌دژی (ههراسكردنی سێكسی) به‌رپاكرد، داوایان له ژنان كرد كه نه‌ترسن له‌وه‌ی وێنه‌ی خۆیان له فه‌یسبوك دابنێن و دژایه‌تی كولتوری خراپه‌كاری (له‌كه‌داركردن و توانج) بكه‌ن. ئه‌م هاشتاگه ( #Kurdistanwomenpower – هێزی ژنانی كوردستان) بووه هاشتاگێك كه سه‌ده‌ها ژن به‌كاریانهێنا و پشتگیریان لێ‌كرد.
توندوتیژی له دژی ژنان له‌كوردستاندا نه‌خۆشیه‌كی درمه، به‌ڵام من له‌و بڕوایه‌دام كه ئیراده‌یه‌كی كزی سیاسی هه‌یه له‌دژی ئه‌م نه‌خۆشیه درمه. ته‌نانه‌ت بهدهستنیشانكراوی له‌ناو ژنانی خاوه‌ن پله‌ی سیاسی ناو حكومه‌ت ئه‌م ئیراده‌یه لاوازه. جا بۆئه‌وه‌ی ئه‌م كۆنفراسه سه‌ربه‌خۆیی خۆی و ئازادی ده‌ربڕینی خۆی بپارێزێت، گروپی سۆفیا داوای فه‌ندیان له حكومه‌ت و پارتی سیاسی و رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی نه‌كردووه و كۆی كۆنفراسه‌كه له‌لایه‌ن سپۆنسۆری ئه‌م و ئه‌وه‌وه به‌ئه‌نجام گه‌یه‌ندرا.
بۆچی ئه‌م كۆنفراسه له كاتی خۆیدا بوو؟ ئه‌مه له‌كاتێكدا بوو كه چه‌ند پیاوێك ده‌یانپرسی؛ بۆچی له‌م كاته‌دا باسی كێشه‌ی ژنان ده‌كه‌ن كه رۆژئاوا له‌ژێر بۆمباراندایه؟… بێگومان توندوتیژی سێكیش ژیانی راسته‌قینه و به‌رچاوی ژنانه له ناوچه‌كه‌دا و ژنان وه‌ك چه‌كێكی جه‌نگی به‌كارده‌هێنرێن و ئه‌مه له ناوچه‌كه‌دا بوه‌ته رۆژانهژیانی ژنان.
هه‌رچه‌نده نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پاره‌یه‌كی زۆریان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی و كوشتنی ناموسی خه‌رجكردووه، به‌ڵام به‌پێی ئاماره‌كانی ساڵی 2018 پێده‌چێت كوشتن و توندوتیژی له دژی ژنان له هه‌ڵچوونێكی ترسناكدا بێت. له‌سه‌ره‌تای ده مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2018 ژماره‌ی قوربانیانی توندوتیژی سێكسی له‌دژی ژنان له بواری گشتی و ته‌نانه‌ت له ژیانی كه‌سیدا روو له‌زیادبووندا بووه. به‌ته‌واویی 91 ژن كوژراون یان خۆیان كوشتووه و 203 ژن به‌هۆی سووتانه‌وه باری ته‌ندروسیان خراپه. تۆماری ده‌ستدرێژكردن و تانه‌ی سێكسی 87 ژن بووه. هه‌روه‌ها زیاتر له حه‌وت هه‌زار ژن ئاشكرایانكردووه كه له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه توندوتیژیی جه‌سته‌ییان به‌رامبه‌ركراوه.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی یاسای توندوتیژی سێكسی له‌دژی ژنان یاسایه‌كی لاوازه و كاردانه‌وه‌ی پۆلیس فهرامۆشكارییه، هه‌ربۆیه ژماره‌یه‌كی كه‌م له رزگاربووانی توندوتیژی سێكسی به فه‌رمی تۆماركراون.
ئه‌م كۆنفراسه بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌و به‌سته‌ڵه‌كه‌ی شكاند و ده‌نگی قوربانیانی توندوتیژی سێكسی به ئاشكرا و به‌رز له ناو جه‌ماوه‌ردا گوزارشی له خۆی كرد.
هه‌ر له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی كۆنفراسه‌كه سكرینێك هه‌بوو و پاشان له پشت په‌رده‌وه ژن له‌دوای ژن چیرۆكی خۆیان ده‌گێڕایه‌وه، دیاره بۆ پاراستنی ژیانیان ده‌نگه‌كانیان گۆڕیبوو به‌جۆرێك كه ده‌نگه ره‌سه‌نه‌كه نه‌ناسرێته‌وه و كه‌سه‌كه ئانانوم و نادیار بێت. یه‌كێك له‌و ژنانه دوا رسته‌ی چیرۆكی ده‌ستدرێژكردنی سێكسی خۆی گێڕایه‌وه و دوا رسته‌ی ئه‌وه‌بوو: "ئه‌و پیاوه‌ی ده‌ستدرێژی كرده سه‌رم ئێستا له‌حكومه‌تی هه‌رێمدایه و ئه‌ندام په‌ڕله‌مانه و یاسادانه‌ره"
كۆنفراسی توندوتیژی سێكسی 22ی نۆڤمبه‌ری 2019 سلێمانی
من له كۆنفراسه‌كه‌دا باسی قاچاخچێتیم كرد به ژنه‌وه كه له كۆی عیراق و كوردستاندا دیارده‌یه‌كی بڵاوه، باسم له ژنان كرد كه ده‌بنه قوربانی ده‌ستی بازرگانانی سێكس، هه‌روه‌ها باسم له‌وه كرد كه یارمه‌تیه‌كی كز و كه‌می قوربانیانی بازرگانی سێكسی ده‌درێت و ته‌نانه‌ت ئه‌و شێڵته‌رانه‌ی كه ته‌رخانكراون بۆ داڵده‌دان و رزگاركردنی ئه‌م ژنانه له ده‌ست گه‌واده‌كان، چۆڵ و هۆڵه. ساڵی رابوردوو 2018 به‌ڕێوه‌به‌ڕی پۆلیسی سلێمانی له لێدوانێكیدا ئاشكرای كرد؛ كه هیچ (له‌شفرۆشخانه) یه‌ك له سلێمانیدا بوونی نییه، و بازرگانی به ژنه‌وه له‌م شاره‌دا بوونی نه‌بووه. كه‌چی من له كۆنفراسهكدا پێمگووتن؛ بۆ منێكی بێگانه ته‌نها ده خوله‌كم پێویست بوو بۆ ئه‌وه‌ی بزانم كه چه‌ند خوله‌كێك دوور له هۆڵی كۆنفراسهكهوه، مه‌كته‌بی بازرگانی هاوهڵیكردنی ژنان و لهشفرۆخانهیهك بوونی هه‌یه.
به‌شداربووانی كۆنفراسه‌كه فۆكۆسیان كرده سه‌ر توندوتیژی دژی ژنان و توندوتیژی خێزانی و ژنكوژی و ههراسكردنی سێكسی. قسه‌كه‌ران و به‌شداربووانی كۆنفراسه‌كه پێشنیاری چه‌ند رێگه‌چاره‌یه‌كیان كرد وه‌ك: ده‌ركردنی یاسای نوێ و سنوورداركردن و سزادانی تاوانباران، هه‌روه‌ها جه‌ختیانكرده‌وه له‌سه‌ر پشتگیری زیاتر بۆ قوربانیانی توندوتیژی سێكسی. له‌مباره‌یه‌وه هۆزان مه‌حمود وتی: "پێویسته ئه‌و پیاوانه‌ی ئه‌م كارانه ده‌كه‌ن شه‌رمه‌زاربكرێن… پیاوان به‌رپرسیارن له‌م كاره نه‌ك ژنان".
یه‌كێك له‌و پرسیارانه‌ی كه له‌لایه‌ن (یه‌كێتی پیاوانی كوردستان) وه ئاڕاسته‌م كرا، ئه‌وه‌ی ده‌رده‌خست كه توڕه‌یه له‌وه‌ی كه پیاوان مافی ئه‌وه‌یان نییه پاره بده‌ن به سێكس و پێی وتم؛ "كه ژنه‌كان خاوه‌نی رۆشنبیری سێكسی نه‌بن، ئێوه چاوه‌ڕوانی چیمان لێده‌كه‌ن؟ ئه‌وا له‌م باره‌دا ئێمه مافی ئه‌وه‌مان هه‌یه سێكس بكڕین…"
زۆربه‌ی كۆمێنته‌كان له كۆنفراسه‌كه‌دا له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه بوو، هه‌ر بۆیه له‌نجه خاوێ وتی؛ "ئێمه رێگه‌یه‌كی دوورودرێژمان له‌به‌رده‌مدایه، به‌ڵام به هه‌نگاوێكی مه‌زن ده‌ستمانپێكردووه…"
رۆژی دوایی له رێستۆرانتێكی نێزك، له‌گه‌ڵ هۆزان مه‌حمود و سی ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی سۆفیادا بۆئه‌وه كۆبووینه‌وه كه بیروڕا بگۆڕینه‌وه و چه‌ند ئایدیایه‌ك تاوتوێ بكه‌ین، ده‌رباره‌ی چالاكی دیكه له پێناو كۆتایی هێنان به توندوتیژی نێرسالاریی. له‌نجه خاوێ زۆر دڵخۆش و شاناز بوو به كاره‌كه‌یه‌وه، به‌ڵام زۆر هیلاك و شه‌كه‌ت دیاربوو. چه‌ند پێشنیازێك گفتوگۆی له‌باره‌یه‌وه كرا، به په‌یوه‌ست به گروپی كچانه‌وه له قوتابخانه‌كان و چۆنێتی گه‌یشتن به‌وه‌ی، كه ئه‌م بابه‌ته هه‌ستیارانه له‌گه‌ڵ مامۆستای قوتابخانه‌كاندا تاوتوێ بكه‌ن.
من كوردستان‌م به گه‌شبینیه‌وه جێهێشت، به‌وه‌ی كه ئه‌م گروپه له كچانی گه‌نج ده‌توانن ببن به فێمینستانی دواڕۆژ له ناوچه‌كه‌دا. هه‌روه‌ك له‌نجه وته‌نی"ئێمه رێگه‌یه‌كی دوورودرێژمان له‌به‌رده‌مدایه، به‌ڵام به هه‌نگاوێكی مه‌زن دهستماپێكردووه".
وهرگیِڕانی له ئینگلیزییه‌وه: كه‌لتوور مه‌گه‌زین
هــ. ر
PM:02:44:15/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 4976
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت