ئاسایشی سلێمانی: تیرۆرستێك سزادرا
وێستگه نیوز ـ
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، تیرۆریستێک کە پێشتر دەستگیر کرابوو ئەمڕۆ بە زیندانیی هەتا هەتایی سزا دراوە.
لە راگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی بڵاویکردەوە، "ماوەیەک بەر لەئێستا هێزەکانی ئاسایش توانیان تیرۆریستێک دەستگیربکەن، ئەمڕۆ ئەو تیرۆریستە بە زیندانی کردنی هەتا هەتایی سزادرا".
لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووە، "ئەو تیرۆریستە دەستگیرکراوە ناوی (م، أ، و)ە و به‌ڕه‌گه‌ز كوردە، له‌دایكبوی ساڵی 1998.
ئاماژەبەوەشکراوە، ئەو کەسە به‌پێی ماده‌ی سێ له‌یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر دەستگیر کراوە، دوای لێكۆڵینه‌وه و داننان به‌تاوانه‌كه‌یدا كه‌یسه‌كه ره‌وانه‌ی داداگای تاوانه‌كان كرا.
ئاسایشی سلێمانی ئاماژەی بەوەشداوە، لەپاش دادگاییكردنی و بوونی به‌ڵگه‌ی ته‌واو، له‌لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی/ 2 دوێنێ چوارشەممە سزای زیندانیکردنی هەتا هەتایی بەسەردا سەپێندرا.
هــ. ر
PM:03:13:13/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 1692
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت