فڕۆكه‌ی سه‌رۆكه ده‌ستله‌كاركێشاوه‌كه‌ی بۆلیفیا له مه‌كسیك نیشته‌وه
ئیڤۆ مۆرالیس
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی بۆلیفیا گه‌یشته مه‌كسیك و خۆی و كچه‌كه‌ی و چه‌ند به‌رپرسێكی دیكه، مافی په‌نابه‌رێتیان وه‌رگرت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، ئیڤۆ مۆرالیس، سه‌رۆكی ده‌سته‌كاركێشاوه‌ی بۆلیڤا و ئیڤالیس-یكچی و جێگری سه‌رۆك و وه‌زیری ته‌ندروستی، به فڕۆكه‌یه‌ك له مه‌كسیك نیشتنه‌وه و له‌وێ مافی په‌نابه‌رێتیان پێ درا.
پێش به‌رزبونه‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌شی، مۆرالیس له جریوه‌یه‌كدا له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر رایگه‌یاند كه وڵات به‌جێده‌هێڵێت، به‌ڵام خواستی ئه‌وه‌شی هه‌یه دووباره بگه‌ڕێته‌وه وڵاته‌كه‌ی.
په‌یامێكیشی ئاراسته‌ی گه‌لی بۆلیفیا كرد و وتی رایگه‌یاند كه حكومه‌تی مه‌كسیك په‌نای داون و ژیانی رزگار كردون.
له تویته‌كه‌یدا مۆرالیس نوسیویه‌تی: "ئازاربه‌خشه وڵات به‌هۆكاری سیاسی جێبهێڵم، به‌ڵام هه‌میشه له‌نزیكه‌وه ئاگاداری دۆخه‌كه ده‌بم و له داهاتوودا به هێز و وزه‌ی زیاتره‌وه ده‌گه‌ڕێمه‌وه".
له 20ی تشرینی یه‌كه‌می 2019 هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی له بۆلیفیا كرا و مۆرالیس نزیكه‌ی 47%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا، ئه‌نجامه‌كه ناڕه‌زایی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌ی لێكه‌وته‌وه و داوای رۆیشتنی سه‌رۆكیان كرد و ئه‌ویش له رۆژی 10ی تشرینی دووه‌م ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه.
PM:09:24:12/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 3332
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت