فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی سەر شەقام لە کەرکوک بەڕێوەدەچێت


وێستگە نیوز-
بڕیار وایە کۆتایی ئەم مانگە پێنجەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی سەر شەقام لە کەرکوک بەڕێوەبچێت.

پەیامنێری وێستگە لە شاری کەرکوک رایگەیاند، فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی سەرشەقامی کەرکوک- خولی حسێن میسری ماوەی سێ رۆژ بەردەوامی دەبێت و رۆژی 27 ی 11 دەست بە چالاکیەکانی دەکات و رۆژی 30 ی مانگ کۆتایی بە کارەکانی دەهێنێت و تێیدا چەندین نمایشی شانۆیی ناوخۆیی و دەرەکی بەڕێوەدەچن.

وتیشی، ئەمڕۆ دووشەممە 11 ی تشرینی یەکەمی 2019  کۆبوونەوەی رێکخەران و ئامادەکارانی فێستیڤاڵەکە بەڕێوەچووەو دواتر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کاتی دەستپێکردنی فێستیڤاڵ و وردەکارییەکانیان بۆ رۆژنامەنوسان خستووەتەڕوو.

لە فێسیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی سەرشەقام لە کەرکوک  جگە لە شانۆییە ناوخۆییەکانی عیراق و هەرێمی کوردستان، نمایشی شانۆیی سەرشەقامی چەند وڵاتێکی دیکەش بەشدارن کە پێکدێن لە وڵاتانی ئێران، سوریا، ئوردن، لوبنان.


PM:02:55:11/11/2019




ئه‌م بابه‌ته 4208 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو