ره‌وتی سه‌در ره‌تیده‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ قاسم سوله‌یمانی رێككه‌وتبێت
قاسم سولەیمانی و موقتەدا سەدر
وێستگه نیوزـ
وته‌بێژی موقته‌دا سه‌در، رابه‌ری ره‌وتی سه‌در ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌تكرده‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن موقته‌دا سه‌در و قاسم سوله‌یمانی رێككه‌وتبن له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستای عیراق له پۆسته‌كه‌ی.
سەڵاح عوبەیدی، وتەبێژی موقتەدا سەدر، رابه‌ری رەوتی سەدر به سۆمەرییە نیوز-ی راگه‌یاند: ئەو هەواڵانەی كە باس لەوە دەكەن، موقتەدا سەدر لەگەڵ قاسم سولەیمانی و عەمار حەكیم و كوڕێكی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكان رێككەوتوون بۆ مانەوەی عادل عەبدولمەهدی لە پۆستی سەرۆك وەزیراندا، دوورن له راستییه‌وه.
عوبەیدی حكومەتی عیراقی به ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی توندوتیژی تۆمه‌تبار كرد و وتی: ئەوەی بەرامبەر بە خۆپیشاندەرانی بەغدا و بەسڕە ئەنجامدرا، كوشتوبڕ و تاوانی گەورەی دژ بە مرۆڤایەتییە.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوبوه‌وه كه عه‌لی سیستانی، گه‌وره مه‌رجه‌عی شیعه‌كانی عیراق به‌شێك بووه له‌و رێككه‌وتنه‌ی كه ده‌وترێت به چاودێریی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ربه سوپای پاسداران كراوه و تیایدا ره‌زامه‌ندی بۆ مانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی له پۆسته‌كه‌یدا دراوه.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه كه له رێككه‌وتنه‌كه‌دا موقته‌دا سه‌در، رابه‌ری ره‌وتی سه‌در و محه‌مه‌د ره‌زا سیستانی، كوڕی سیستانی و چه‌ند لایه‌نكێكی دیكه ئاماده‌بوون.
به‌هۆی ئه‌و رێككه‌وتنه‌شه‌وه هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراق به زه‌بری هێز بڵاوه‌یان به‌و خۆپیشانده‌رانه كرد كه داوای رووخانی حكومه‌تیان كردوه.
PM:11:54:09/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 5192
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت