ژماره‌ی ئه‌ندامه كورده‌كانی ناو لیژنه‌ی نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوری عیراق زیاد كرا
وێستگه نیوزـ
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق رایگه‌یاند له‌سه‌ر داوای ئه‌وان و به ھەوڵی فراکسیۆنە کوردستانیەکانی نێو ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، توانرا ژمارەی ئەندامانی کوردی ناو لیژنەی نوسینەوەی دەستور لە سێ کەسەوە بۆ شه‌ش زیاد بکرێت.
د.بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی په‌رله‌مانی عیراق له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه 9ی تشرینی دووه‌می 2019، نوسراوێكیان ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كردوه بۆ زیادكردنی ئه‌ندامانی لیژنه‌كه.
وتیشی: بە ھەوڵ و پشتگیریی فراکسیۆنە کوردستانیەکانی ناو په‌رله‌مان توانرا ژمارەی ئەندامانی کوردی نێو لیژنەی هه‌مواركردننەوەی دەستور لە 3 کەسەوە بۆ 6 کەس زیاد بکرێت.
جێگری سەرۆکی په‌رله‌مانی عیراق راشیگه‌یاند: ئەندامانی کوردی ناو لیژنەی نوسینەوەی دەستور بریتین لە د. ڤیان سەبری، د.جوان ئیحسان، د. یوسف محەمەد سادق، د. عەبدولباری مدرس، د.جمال کۆچەر و رێبوار ھادی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی.
PM:11:23:09/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 3100
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت