هیومان رایتس وۆچ؛ رەخنە لە مامەڵەكانی حكومەت و هێزە ئەمنییەكان دەگرێت



وێستگە نیوز-

رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ، لەڕێگەی راپۆرتێكەوە لەبارەی خۆپیشاندانەكانی عێراق رەخنە لە بەشێك لە مامەڵەكانی حكومەت و هێزە ئەمنییەكان لەبەرامبەر خۆپیشاندەران دەگرێت و ئەوە دەخاتەڕوو، هێزە ئەمنییەكانی وڵات بوتڵی پڕ لە گازی فرمێسكڕێژ ئاڕاستەی خۆپیشاندەران دەكەن.

هیومان رایتس وۆچ ئەوەش دەخاتەڕوو، بەهۆی بوتڵی پڕ لە گازی فرمێسكڕێژ  تاوەكو ئێستاش بەلایەنی كەمەوە 16 كەس گیانیان لەدەستداوە و لەوبارەیەشەوە (سارا ویتسن) بەڕێوەبەری لقی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی رێكخراوە دەڵێت"كوژرانی ژمارەیەكی زۆر كەس لە ئەنجامی ئەوەی بوتڵی پڕ لە گازی فرمێسكڕێژ لە سەری داون ئەوە دەردەخات، ئەوەی پەیڕەو دەكرێت شێوازێكی قێزەونە و دەبێت هاوبەشەكانی عێراق لەسەرانسەری جیهاندا سەركۆنەی بكەن". 
 
هیومان رایتس وۆچ رەخنە لە هێزە ئەمنییەكانی عێراق دەگرێت لەوەی گوللە بەرامبەر خۆپیشاندەران بەكاردەهێنێت، و دەشڵێت"لە رۆژانی چوار تاوەكو 6ی ئەم مانگە بەلایەنی كەمەوە 14 خۆپیشاندەر بە تەقەی هێزە ئەمنییەكان كوژراون".


PM:09:04:09/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 412 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت