ڕێگای کەلار - سلێمانی کرایەوە
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی گه‌رمیان كردنه‌وه‌ی رێگای كه‌لار- سلێمانی راگه‌یاند كه لەماوەی رابردوودا كاری تێدا ده‌كرا.
لە رۆژی پێنجشەممەی رابردوه‌وه ڕێگای کەلار بۆ دەربەندیخان داخرا و هاتوچۆكردن به ئاراسته‌ی كه‌لار كه‌وته سه‌ر رێگای چه‌ند گوندێك، شۆفێرانی بارهه‌ڵگریش ئاگادار كرانه‌وه كه له‌و ماوه‌یه‌دا هاتوچۆ رابگرن.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 9ی تشرینی دووه‌می 2019، ڕاگەیاندنی هاتووجۆی گەرمیان سەرجەم هاوڵاتیان و شۆفیران ئاگادار كرده‌وه کە لە ئیستادا ڕێگای کەلار سلێمانی بۆ ئۆتۆمبێلی گەورە و بچوک کراوەتەوە و هاتوچۆكردن لەو ڕێگایە ئاسایی بووەتەوە.
PM:09:00:09/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 3824
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت