میدیا عيراقییەكان: ژمارەیەك خۆپیشاندەر بونە قوربانی
وێستگە نیوز-
ئەمڕۆ شەممە، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی عیراقەوە 4 خۆپیشاندەر كوژران و 105ی دیكەش برینداربوون.
بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەكان، ئەمڕ شەممە 9/11/2019 لەدرێژەی خۆپیشاندانەكانی عیراق هێزە ئەمنییەكان بەردەوام بوون لە تەقاندنی گوللەی پلاستیكی و گازی فرمێسكرژێن بە ئاڕاستەی خۆپیشاندەران تاوەكو لە گۆڕەپانی خەلانی دووریان بخەنەوە و سەرئەنجام ئەو هێزانە توانیویان گۆڕەپانەكە لە خۆپیشاندەران چۆڵ بكەن و هێزەكانی لە بڵاوەپێبكەن.
بەپێی دواین ئامارەكان، لە رۆژی 9ی ئۆكتۆبەرەوە كە دەستپێكی خۆپیشاندانەكانی عیراق بوو، تاوەكو ئێستا زیاتر لە 270 خۆپیشاندەر كوژراون و نزیكەی 4 هەزاریش بریندارن.
PM:08:00:09/11/2019
ئهم بابهته 4356
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت