بزوتنەوەی گۆڕان: چاودێری جێبەجێكردنی رێكەوتنەكەمان لەگەڵ پارتی دەكەین



وێستگە نیوز-
ئەندامێكی خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت، هەڵسەنگاندنیان بۆ سەد رۆژی كابیەنی نوێ حكومەتی هەرێم كردوە و لەگەڵ ئەوەشدا كاندیدانی رێكخەری سێ ژوری بزوتنەوەكەیان دەنگی لەسەردراوە.

برزۆ مەجید، ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان ئەمڕۆ شەممە 9/11/2019 پاش كۆتاییهاتنی كۆبونەوەی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەكە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند"چاودێری جێبەجێكردنی رێكەوتنەكەمان لەگەڵ پارتی دەكەین و لەكۆبونەوەی ئەمڕۆدا هەڵسەنگاندنی سەرەتاییمان كردوە".

برزۆ مەجید ئەوەشی خستەڕوو، لە كۆبونەوەكدا سێ رێكخەری نوێ بۆ ژورەكان دانران كە بریتین لە (كاوەی مامە عەبە) بۆ رێكخەری ژوری حكومەت، (دلێر عەبدولخالق) بۆ رێكخەری ژوری رۆژنامەوانی، (د.محەمەد شوانی) بۆرێكخەری ژوری ناوچە دابڕاوەكان.

هاوكات جەختی لەوەش كردەوە، پێویستە هەماهەنگی تەواو لەنێوان هێزە كوردستانیەكان هەبێت سەبارەت بە گۆڕانكاریەكانی عێراق و باسیلەوەش كرد، كۆبونەوەی جڤاتی نیشتیمانی بەكراوەیی دەمێنێتەوە و هەفتەی داهاتو كۆبونەوەكان درێژەی دەبێت".


PM:05:07:09/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 660 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت