وەزیری دەرەوەی توركیا: هیچ كەسێك مافی بەسەر داهاتەكانی سووریاوە نییە

‌مەولود چاویشئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی توركیا


وێستگە نیوز-

 وەزیری دەرەوەی توركیا ڕادەگەیەنێت، ئەمەریكییەكان خۆیان دان بەوەدا دەنێن، كە مانەوەی هێزەكانیان لەناو خاكی سووریا بەهۆی بوونی كێڵگە نەوتییەكانەوەیە و دەڵێت "هیچ كەسێك مافی بەسەر داهاتەكانی سووریاوە نییە".

مەولود چاویشئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی توركیا رەخنەی توند لەو لێدوانانەی بەرپرسانی ئەمەریكا دەگرێت لەبارەی مانەوەی هێزەكانیان لە سوریا و دەڵێت"ئەمەریكییەكان خۆیان دان بەوەدا دەنێن، كە مانەوەی هێزەكانیان لەناو خاكی سووریا بەهۆی بوونی كێڵگە نەوتییەكانەوەیە".

ئەو بەرپرسە باڵایەی توركیا جەخت لەوە دەكاتەوە، هیچ كەسێك مافی بەسەر داهاتەكانی سووریاوە نییە و لەبارەیەشەوە دەڵێت" لەدووری هەزاران كیلۆمەتر هاتوونەتە ئێرە و دەڵێن (كار لەسەر هەڵسەنگاندنی كێڵگە نەوتییەكانی ئەم وڵاتە دەكەین)، ئەمە پێچەوانەی یاسای نێودەوڵەتییە".

ئەو لێدوانەی وەزیری دەرەوەی توركیا لەكاتێكدایە، پێشتر وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا ڕایگەیاندبوو، وڵاتەكەی هیچ سوودێك لە داهاتی ئەو كێڵگە نەوت و غازانە وەرناگرێت كە لە باكووری رۆژهەڵاتی سووریا لەژێر كۆنترۆڵی ئەواندان.


PM:04:58:09/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 3096 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت