لوتكە: لە فەرەنسا نزیكەی 2000 پەنابەر دەركراون



وێستگە نیوز-
حكومەتی فەرەنسا ڕایدەگەیەنێت، جگە لە تێكدانی كەمپەكان و داخستنیان، هیچ رێگا چارەیەكی تریان لەبەردەمدا نەماوە و بەوهۆیەشەوە ئەوانەی لەنێو كەمپەكاندان روبەڕووی دەركردن بونەتەوە.

بەپێی هەواڵی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری پەنابەران، ڕایدەگەیەنێت، لەدوای وڵاتی یۆنان و باردۆخی خراپی كەمپەكانی پەنابەرانی ئەو وڵاتە، تەنیا یەك رۆژ دوای گۆرینی سیاسەتی فەرەنسا سەبارەت بە پەنابەران، لە چەند هێرش و هەڵمەتێكدا بۆ سەر كەمپەكانی پەنابەران لە فەرەنسا، نزیكەی 2000 پەنابەر دەركراون.

دەشڵێت"ئێستا ئەو پەنابەرانە لەو دویو سنوری كەمپەكانەوە ژیان بەسەردەبەن، چونكە بەوتەی حكومەت جگە لە تێكدانی كەمپەكان و داخستنیان، هیچ رێگا چارەیەكی تریان لەبەردەمدا نەماوە".

دەزگاكە ئەوەشی خستۆتەڕوو، پۆلیس سەرەتا لە كەمپەكانی نزیك فەرەنساو باكوری ئەو وڵاتەوە دەستی پێكردووەو دەشیەوێت زۆربەی كەمپەكانی تر خاپوربكەن و پەنابەران ناچاربكەن بیر لە وڵاتێكی ترو جێهێشتنی فەرەنسا بكەنەوە.

هەروەها لەگەڵ بڵاو كردنەوەی گرتەیەكی ڤیدیۆییدا، لوتكە نوسیویەتی"ئەوەی لەم پارچە ڤیدیۆیەدا دەردەكەوێت، چەند گەنجێكی كوردو خێزانی كوردن كە بەهۆیەوە دووچاری گرفتی گەورە بوون و تەنانەت لە كاتی گواستنەوەشیاندا بە خراپی مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت".


PM:03:19:09/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 4024 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت