مەسرور بارزانی: یەك ملیۆن و 500 هەزار ئاوارە لە هەموو پارێزگاكانی كوردستانن

‌مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان


وێستگە نیوز-
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، یەك ملیۆن و 500 هەزار ئاوارە ئێستا لە هەموو پارێزگاكانی كوردستانن كە ئەمە ئەركێكی زۆری خستووەتە سەر حكوومەتی هەرێمی كوردستان و ساڵانە یەك ملیار و 500 ملیۆن دۆلار خەرجی بەڕێوەبردنی ئەم كامپانانەن

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ شەممە 9/11/2019 لەمیانی سەردانی بۆ كامپی بەردەڕەش ئەوەی خستەڕوو، كە هاوكاری كردنی ئەو پەنابەرانە ئەركێكی نێودەوڵەتییە و لەوچوار چێوەیەشدا داوای لە رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و هاوپەیمانانمان كرد هاوكاریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەڕێوەبردنی ئەم كامپانە بكەن.

سەرۆكی حكومەت جەختی لەوەش كردوە، لەسەر ئاستی سیاسی حكوومەتی هەرێمی لە هەوڵەكان بەردەوام دەبێت تاوەكو كێشە سیاسییەكانی رۆژئاوای كوردستان چارەسەر ببن و ووتیشی:"تاوەكو ئەو كاتەی ئەم پەنابەرانە كێشەكانیان چارەسەر دەبن و دەچنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، ئێمە پێشوازیان لێدەكەین و داوا دەكەم لە خزمەتكردنیان كەمتەرخەمیی نەكەن".


PM:02:36:09/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 2680 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو