روانگه‌ی سوری: سوپای حكومه‌تی سوریا له چه‌ند گوندێك كشایه‌وه
سوپای حکومەتی سوریا لە رۆژئاوای کوردستان
وێستگه نیوز ـ
دوای كوژران و برینداربوونی ژماره‌یه‌ك له سه‌ربازه‌كانی، هێزه‌كانی سه‌ربه حكومه‌تی سوریا له چه‌ند گوندێك كشانه‌وه و هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌یان به ته‌نیا جێهێشت.
روانگه‌كه بڵاویكرده‌وه: به‌هۆی بۆردومانی میلیشیاكانی سه‌ربه توركیا، ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی حكومه‌تی سوریا كوژراون و برینداربوون، ئه‌وه‌ش وایكردوه هێزه‌كانیان له چه‌ند گوندێكی نێوان ته‌لته‌مر و ئه‌بوره‌ئسه‌ین بكێشننه‌وه.
روانگه‌كه راشیگه‌یاندوه: سوپای حكومه‌تی سوریا به كشانه‌وه‌كه‌یان شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیان به‌ته‌نیا جێهێشتووه تا به‌ره‌نگاری هێرشه توند و به‌رفراوانه‌كه‌ی میلیشیاكانی سه‌ربه توركیا ببنه‌وه.
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ شه‌ڕێكی سه‌خت له شارۆچكه‌ی سه‌رێكانی له‌نێوان میلیشیاكانی توركیا و سوپای حكومه‌تی سوریا روویدا.
به‌گوێره‌ی میدیاكانی سوریا، شه‌ڕه‌كه به چه‌كی قورس له گوندی ئوم شه‌عیه‌ف له شارۆچكه‌ی سه‌رێكانی و ناوچه‌كانی ته‌لته‌مر له‌نێوان میلیشیاكانی سه‌ربه توركیا و هێزه‌كانی حكومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی میلیشیاكان به هێزێكی زۆره‌وه ویستویانه پێشڕه‌وی بكه‌ن.
هــ. ر
PM:02:22:09/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 5008
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت