جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان لە کۆبوونەوەدایە
وێستگە نیوز-
جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ تاوتێکردنی چەند پرسێکی پەیوەست بە هەرێمی کوردستان و عیراق لە کۆبوونەوەدایە.
سەرچاوەیەک لەناو بزوتنەوەی گۆڕانەوە بە وێستگە نیوز-ی راگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا بزوتنەوەی گۆڕان تاوتوێی کارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی 100 رابردوودا دەکات.
وتیشی، "باسی دووەمی کۆبوونەوەکە دۆخی عیراق و خۆپیشاندانەکان و پرسی گۆڕینی دەستووری عیراق دەبێت".
سەرچاوەکەی ناو گۆڕان ئاماژەی بەوەش کرد، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا ئامادەکارییەکانی کۆنفرانسی نیشتیمانی گۆڕان گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت و بڕیار لەبارەیەوە دەدرێت.
بزوتنەوەی گۆڕان لە ناو حکومەتی هەرێمدا چوار وەزیر و جێگرێکی سەرۆکی هەرێمی هەیە و بڕیاریشە جگە لە یاریدەدەرێکی سەرۆکی حکومەت چەندین پۆستی دیکەی کارگێڕی لە بریکار و راوێژکاری وەزارەتەکان وەربگرێت.
ش . ر
AM:11:37:09/11/2019
ئهم بابهته 2200
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت