ئامادەكاریەكانی كۆنگرەی یەكێتی گەیشتە قۆناغێكی نوێ
یەكێتی نیشتمانی
وێستگە نیوز-
بەرپرسێكی یەكێتی لە لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكانى كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی نیشتمانی باسی چەند رێكارێكی دیاریكردنی كاندیدی كۆمیتەكان بۆ پرۆسەی كۆنفرانسی كۆمیتەكان كرد.
رێبوار ستار ئەندامی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكان بۆ سایتی فەرمی حزبەكەی ئەوەی ئاشكرایكرد كە "بۆ ئەوەی دیاریكردنی كاندیدی كۆمیتەكان بۆ كۆنفرانسی مەڵبەندەكان بەشێوەیەكی دیموكراتی بێت، بەشی هەڵبژاردنی مەڵبەندەكان راسپێردراون تیروپشك بۆ ریزبەندی ناوی كاندیدەكانیان بكەن".
ئەندامەكەی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكان لە لێدوانەكەیدا تەئكیدی كردەوە لەوەی پێویستە هەڤاڵانی بەشدار لەكۆنفرانسی كۆمیتەو مەڵبەندو دەزگاكانی تری ی.ن.ك لەكاتی پرۆسەی دەنگداندا كارتی بایۆمەتری دەنگدانی خۆیان وخێزانە كانیان پێ بێت.
كۆنگرەی یەكێتی ئامادەكاری بۆكراوە و بڕیارە مانگی داهاتوو بەڕێوە بچێت، پاش ئەوەی تا ئێستا چەند جارێك دواخراوە.
د.ح
AM:10:49:09/11/2019
ئهم بابهته 3376
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت