ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق تاووتوێی پڕۆژه‌ چاكسازییه‌كان ده‌كات

‌ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق.. فۆتۆ: ئەرشیڤ

وێستگه‌ نیوز ـ هه‌ستیار
ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کۆدەبێتەوە و قۆناغی سێیەمی پڕۆژەی چاکسازییەکان و چەند تەوەرێک تاوتوێ دەکات، په‌رله‌مانتارانی كوردیش بۆ به‌شداری كردن له‌ دانیشتنه‌كان گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ به‌غدا.

بەپێی خشتەی کارەکانی پەرلەمان، ئەمڕۆ شەممە 9ی تشرینی دووەمی 2019 کاتژمێر یەکی پاش نیوەڕۆ دانیشتنەکە دەستپێدەکات و تەوەری سەرەکییش دەنگدانە لەسەر قۆناغی سێیەمی پڕۆژە چاکسازییەکان.

ھاوکات یاسای خانەنشینی یەکگرتوو، یاسای ھەڵبژاردنەکان، ھەڵوەشاندنەوەی شایستە داراییەکانی بەرپرسان گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.

هاوكات ناسر هه‌ركی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ فراكسیۆنی پارتی به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانی كورد بۆ به‌شداریكردن له‌ دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ به‌غدا.

لە 28ی مانگی رابردوودا ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق لەسەر بارودۆخی عیراق و داواکاریی خۆپیشاندەران کۆبوەوە و دەنگیدا لەسەر نەھێشتنی دوو مووچە لە ھەموو دامودەزگا و وەزارەتەکاندا، تا ئێستاش دوو قۆناغی پڕۆژەی چاکسازیی راگەیاندووە.


AM:10:35:09/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 1884 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو