بە فەرمی بلۆمبێرگ خۆی بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمان پاڵاوت

‌مایكل بلۆمبێرگ

وێستگە نیوز-
بە فەرمی مایكل بلۆمبێرگ خۆی كاندید كرد بۆ كورسی سەرۆكایەتی ئەمریكا كە بڕیارە مانگی 11ی 2020 بەڕێوەبچێت.


پاش دەنگۆی خۆكاندید كردنی بلۆمبێرگ بۆ كورسی سەرۆكایەتی ئەمریكا لە رێی پارتی دیموكراتەوە بڵاو بوویەوە، ئەمڕۆ ئەو ملیاردێرە كە پێنجەم دەوڵەمەندترین كەسی جیهانە بە فەرمی ئاشكرایكرد دەیەوێت خۆی كاندید بكات بۆ سەرۆكایەتی ئەمریكا، بەوەش دەكرێت بەهێزترین پاڵێوراوی دیموكراتەكان بێت دوای ئەوەی پێشتر جۆ بایدن بە بەهێزترین كاندید دادەنرا.

پێشتر هوارد وۆڵفسۆن راوێژكاری بلۆمبێرگ ئاشكرایكرد كە سەرۆك شارەوانی پێشووی نیۆرك كە هاوكات دامەزرێنەرەی ئاژانسی بلۆمبێرگە كە بە ناوی خۆیەتی، ترسی ئەوەی هەیە كە پاڵێوراوەكانی دیموكرات نەتوانن ركابەری ترەمپ بكەن لەكورسی سەرۆكایەتیدا لەبەر ئەوە بڕیاریداوە خۆی كاندید بكات.

بە وتەی وۆڵفسۆن، بلۆمبێرگ دەڵێت ترەمپ مەترسیەكی بێ وێنەیە راستەقینەیە لەسەر ئەمریكا، بۆیە پێویستە دەسەلآتەكەی كۆتایی پێبهێنرێت و گرەنتی بردنەوەی سەرۆكایەتی بكەن لە ئێستاوە.

بە پێی گۆڤاری فۆربسی ئابوری بلۆمبێرگ بە پێنجەم دەوڵەمەندترین كەسی جیهان دادەنرێت كە سەروەتەكەی بە 55.5 ملیار دۆلار مەزەندە دەكرێت.
 
د.ح


AM:10:30:09/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 2244 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت