بە وێنە.. لە چەند شارێكی ئەوروپا عیراقییەكان خۆپیشاندانیان كرد

‌خۆپیشاندانی دژی دەسەڵاتدارانی حكومەتی عیراق

وێستگە نیوز-
دوێنێ چەند شارێكی ئەوروپی خۆپیشاندانی دژی دەسەڵاتدارانی حكومەتی عیراق و هەروەها ئێران بەرێوە چوو.

بە پێی ئەو وێنانەی بڵاو كراونەتەوە خۆپیشاندەران دوێنێ لە لەندەنی پایتەختی بریتانیا چوونەتە بەردەم باڵیۆز خانەی ئێران و خۆپیشاندان دەكەن بەهۆی دەستوەردانی لە كاروباری ناوخۆی عیراق بە تایبەت كە دەوترێت ملیشیاكانی سەر بە ئێران خۆپیشاندەران دەكوژن.

لە چەند شارێكی دیكەیش خۆپیشاندان كراوە وەك مانچستەر لە بریتانیا، میونخ لە ئەڵمانیا، هەروەها لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا.

خۆپیشاندان لە عیراق ماوەی مانگێك و 10 رۆژە دەستی پێكردووە و خۆپیشاندەران داوای هەڵوەشاندنەوەی حكومەت و هەڵبژاردنی نوێ دەكەن.

د.ح
 


AM:09:52:09/11/2019














ئه‌م بابه‌ته 420 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت