بە وێنە.. لە چەندشارێكی ئەوروپا عیراقییەكان خۆپیشاندانیان كرد

‌خۆپیشاندانی دژی دەسەلآتدارانی حكومەتی عیراق

وێستگە نیوز-
دوێنێ چەند شارێكی ئەوروپی خۆپیشاندانی دژی دەسەلآتدارانی حكومەتی عیراق و هەروەها ئێران بەرێوە چوو.

بە پێی ئەو وێنانەی بڵاو كراونەتەوە خۆپیشاندەران دوێنێ لە لەندەنی پایتەختی بریتانیا چوونەتە بەردەم باڵیۆز خانەی ئێران و خۆپیشاندان دەكەن بەهۆی دەستوەردانی لە كاروباری ناوخۆی عیراق بە تایبەت كە دەوترێت ملیشیاكانی سەر بە ئێران خۆپیشاندەران دەكوژن.

لە چەند شارێكی دیكەیش خۆپیشاندان كراوە وەك مانچستەر و میونخ لە ئەڵمانیا، هەروەها لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا.

خۆپیشاندان لە عیراق ماوەی مانگێك و 10 رۆژە دەستی پێكردووە و خۆپیشاندەران داوای هەڵوەشاندنەوەی حكومەت و هەڵبژاردنی نوێ دەكەن.

د.ح
 


AM:09:49:09/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 2156 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو