نرخی دراو له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ


وێستگه‌ نیوز ـ
ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 9ی تشرینی دوه‌ه‌می 2019، نرخی دراوه‌ جیهانییه‌كان له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ مامه‌ڵه‌یان پێوه‌كرا.


شوان هادی، له‌ نووسینگه‌ی یۆرۆ بۆ ئاڵوگۆڕی دراو له‌ شاری سلێمانی به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ 100 دۆلاری ئه‌مریكی به‌ 121 هه‌زار و 700 دیناره‌.

وتیشی: "100 یۆرۆ به‌ 134 هه‌زار دیناره‌، 100 پاوه‌ن به‌ 154 هه‌زار و 250 دیناره‌".

راشیگه‌یاند: 100 لیره‌ی توركی به‌ 21 هه‌زار و 250 دیناره‌، 100 هه‌زار تمه‌ن به‌ 10 هه‌زار و 550 دیناره‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ هه‌فته‌ی رابردوو نرخی 100 دۆلار بۆ 122 هه‌زار دینار به‌رزبوه‌وه‌.

هــ. ر


AM:09:43:09/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 7976 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت