سبه‌ینێ مووچه‌ی یه‌كه‌كانی حه‌فتاو هه‌شتا دابه‌ش ده‌كرێت
وێستگه نیوز ـ
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 10ی تشرینی دووه‌می 2019ی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند كه یه‌كه‌كانی حه‌فتاو هه‌شتا مووچه وه‌رده‌گرن.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا پێشتر رایگه‌یاندبوو: رۆژی یه‌كشه‌ممه 10ی تشرینی دووه‌می 2019 ی بڵاوكرده‌وه كه یه‌كه‌كانی 70 و 80ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دابه‌ش ده‌كرێت.
هاوكات به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه نیوز، رۆژی دووشه‌ممه 11ی تشرینی دووه‌می 2019، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دابه‌شده‌كرێت.
هاوكات رۆژی پێنجشه‌ممه 7ی تشرینی دووه‌می 2019، مووچه‌ی دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و لیواكانی سه‌ر به‌و وه‌زاره‌ته دابه‌شكرا.
ئه‌و مووچه‌یه‌ی دابه‌شده‌كرێت مووچه‌ی مانگی ئابی ئه‌مساڵی فه‌رمانبه‌رانه و به‌بێ پاشه‌كه‌وت دابه‌ش ده‌كرێت.
هــ. ر
AM:09:19:09/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 6468
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت