ئەردۆغان: لە سوریا ناکشێینەوە تا دەوڵەتانی دیکە نەکشێنەوە

‌رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا

وێستگە نیوز- 

سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، وڵاتەکەی لە سوریا ناکشێتەوە تا ئەوکاتەی دەوڵەتانی دیکە لێی نەکشێنەوە.


رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ئەمڕۆ هەینی 8 ی تشرینی دووەمی   2019  لە  کاتی گەڕانەوەی لە هەنگاریاوە بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، تورکیا لە سوریا ناکشێتەوە تا ئەوکاتەی دەوڵەتانی دیکە لێی نەکشێنەوە.


ئەردۆغان وتیشی، " ئەوکاتە تورکیا لە سوریا دەکشێتەوە  کە دوڵەتانی دیکەش ئەو کارە بکەن، چالاکیەکانی سوپای تورکیا بەردەوام دەبێت تا ئەوکاتەی چەکدراە کوردەکان ناوچە سنورییەکان بە تەواوی چۆڵ دەکەن".


سەرۆک کۆماری تورکیا بە ئاماژەدان بۆ هێزەکانی پاراستنی گەل "یەپەگە" کە پێکهێنەری سەرەکی هێزەکانی سوریا دیموکراتن وتی، " سوریا جێناهێڵین تا ئەو کاتەی دوا چەکداری ئەو هێزانە سوریا جێدەهێڵن".



ش . ر


 


 


 


 


 


 



PM:10:47:08/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 14920 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو