هاتوچۆی گەرمیان: بەهۆی تێكچوونی پردەكانەوە هاتووچۆ قەدەغە كراوە
وێستگە نیوز-
هاتوچۆی گەرمیان، لەڕێگەی ئاگادارییەكەوە داخستنی شەقامێك ڕادەگەیەنێت و ئاماژە بەوە دەكات، بەهۆی تێكچوونی پردەكانەوە هاتوچۆ تێیدا قەدەغەیە.
بەپێی ئاگادارییەكی هاتوچۆی گەرمیان كە ئاڕاستەی شۆفێرانی بارهەڵگری كردوە، تێدا دەڵێت" بۆ شۆفێرانی بارهەڵگری ڕێگای گشتی گەرمیان بۆ شاری دەربەندیخان، لە پردی ناحیەی مەیدان بەهۆی تێكچوونی پردەكانەوە هاتووچۆ قەدەغە كراوە لەبەر سەلامەتی گیانی هاوڵاتیان و شۆفێران".
PM:07:56:08/11/2019
ئهم بابهته 2608
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت