فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا: خستنە خوارەی فرۆكەی ئەمەربكا دوورە لە راستییەوە
وێستگە نیوز-
فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا، رەتی دەكاتەوە فرۆكەی بێفرۆكەوانی وڵاتەكەی لەلایەن دئێرانەوە خرابێتەوە خوارەوە وەك ئەوەی بانگەشەی بۆ كردوە.
فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا، ئەمڕۆ هەینی 8/11/2019 لەسەر هەژماری تایبەتی خۆی لە "تویتەر"رایگەیاندوە، ئەو راپۆرتانەی باس لە خستنە خوارەوەی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی ئەمریكی دەكەن دوورە لە راستییەوە.
ئەو رەتكردنەوەیە لەلایەن فەرماندەی ناوەندی ئەمەریكا لە كاتێكدایە، ئەمڕۆ هەینی (عەلیرەزا سەباحی) فەرماندەی بەرگریی ئاسمانیی سوپای ئێران رایگەیاند "سوپای ئێران فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی لە ئاسمانی پارێزگای خوزستان بەرلەوەی بە شوێنە هەستیارەكان بگات لە رێگەی مووشەكێكی سوپاوە خراوەتەخوارەوە".
PM:05:49:08/11/2019
ئهم بابهته 5456
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت