پۆمپەیۆ: پێویستە گەلانی عیراق و لوبنان لە ژێر هەژموونی ئێران دەربازیان بێت


وێستگە نیوز-
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی رایگەیاند كە گەلانی عیراق و لوبنان گیرۆدەی دەسەڵاتی ئێران بوون و پێویستە هاوكاریان بكەین تا دەربازیان دەبێت.


مایك پۆمپەیۆ لە لێدوانێكدا بۆ میدیاكان قسەی كرد و باسی لە هەژموونی ئێران كرد لە رۆژهەلآتی ناوەڕاست، بە تایبەت عیراق و لوبنان، ئاماژەی بەوە كرد كە پێویستە هاریكاری هەردوو وڵات بكرێت بۆ دەرباز بوون لە هەژموونی ئێران.

پۆمپەیۆ باسی لەوەشكرد كە سەربازەكانی ئەوان هێشتا لە سوریان و پاشەكشە ناكەن، باسی لەوەشكرد كە ئەوروپا پاڵپشتیان بكات لە هاریكاریكرنی كوردەكان لە سوریا.

 ناوبراو باسی لەوەشكرد كە شەش ملیۆن سوری ئاوارە بوون و كار بۆ گێڕانەوەیان دەكەن بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، سەبارەت بە داعشە دەستگیركراوەكانیش دووپاتی كردەوە كە ئەوان دەیانەوێت رادەستی وڵاتەكانی خۆیان بكرێنەوە لەوێ دادگایی بكرێن.

هاوكات وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رەخنەی لە روسیا  گرت و ئاماژەی بەوە كرد كە ئەوان هاوبەشێكی باش نین لە رۆژهەلآتی ناوەڕاست و جێی متمانە نین.

د.ح
 


PM:01:55:08/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 604 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت