ئێران خستنە خوارەوەی فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانی راگەیاند

‌ئەرشیف

وێستگە نیوز-
حكومەتی ئێران خستنە خوارەوەی فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانی لە باشووری رۆژئاوای وڵاتەكەی راگەیاند.


ئاژانسی هەواڵی هەرێمی خوزستان لە باشووری رۆژئاوای ئێران ئاشكرایكرد كە بە سیستەمی موشەكی مامناوەند توانراوە فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوان لە ئاسمانی بەندەری ماهشەهر لە كەنداو بخاتە خوارەوە.

هاوكات باس لەوەشكراوە كە دانیشتوانی ناوەی بەندەری ئیمام ئەم بەیانیە گوێیان لە دەنگی تەقینی هەڵدانی موشەك بووە.

د.ح
 


PM:12:54:08/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 1960 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت