دیوارێكی مێژوویی 2700 ساڵ لەمەوپێش لە سەرپێڵی زەهاو دۆزرایەوە

‌سەرپێڵ زەهاو

وێستگە نیوز-
بە پێی سەرچاوەیەكی هەواڵ لە سەرپێڵ زەهاو  لە رۆژهەڵاتی كوردستان دیوارێكی كۆن دۆزراوەتەوە كە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ 2700 ساڵ لەمەوپێش.


ئاژانسی میهری ئێرانی بڵاوی كردە كە پسپۆڕانی بواری ئاسەوار لە شاری سەرپێڵ زەهاو لە باکووری ئێران پاشماوەیەکی دیوارێکی بەردینەیان دۆزیوەتەوە کە درێژایەکەی ۱۱۵ کیلۆمەترە .

ئەم دیوارە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ۲۷۰۰ ساڵ لەمەوپێش و هاوشێوەی دیواری کۆنینەی هادریانە کە ڕۆمیەکان لە بریتانیا دروستیان کرد.

کارناسان دەڵێن ڕەنگە ئەم دیوارە ڕەمزی ئیمپراتوورەیکی کۆنینە بێت و ڕەنگە هی سەردەمی ئەشکانیەکان یان ساسانییەکان بێت.

د.ح
 


AM:10:42:08/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 1572 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت