بومەلەرزە چەند شارێكی ئێران دەهەژێنێت و شەش كەس گیانیان لە دەستدا
وێستگە نیوز-
بە پێی سەرچاوەكانی هەواڵ سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چەند شارێكی ئێران بومەلەرزەیەكی بەهێز بە گوری 5.9 هەژاندوویەتی و بەهۆیەوە شەش كەس گیانیان لە دەستداوە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بوومەلەرزەیەکی بە گوڕ شارەکانی، میانە, ئازەربایجانی ڕۆژاوا و ڕۆژهەڵات، تەورێز، زەنجان, گیلان و ئەردەبێڵی لەراندەوە.
بوومەلەرزەکە 10چرکەی خایاندووە زیانی زۆر بە خانووەكانی ئەو شارانە گەیاندووە، بە بە گوێرەی ئامارە سەرەتاییەکان تا ئێستا شەش کەس کوژراون و 345 کەس بریندار بوون، پێشبینی زیاتری قوربانییەكانیش دەكرێت.
جگە لە رووخانی بەشێكی زۆر لە خانووەكان هاوكات زیانێكی گەورەی لە رووی ئاژەڵەوە بە هاووڵاتیان گەیاندووە، هەندێك لە هاووڵاتیان باس لەوە دەكەن كە سەرجەم ئاژەڵەكانیان تیاچوون.
د.ح
AM:10:30:08/11/2019
ئهم بابهته 3284
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت