10خۆپیشاندەر لە بەسرە و بەغدا کوژراون
حكومەتی عیراق: لایەنێكی لادەر لە پشت كوشتنی خۆپیشاندەرانەوەن


وێستگە نیوز-
بە پێی سەرچاوەكانی هەواڵ لە شاری بەسرە ئەمشەو لە ئەنجامی هێرشی هێزە ئەمنییەكان چوار كەس كوژراون ، لە بەغدایش شەش كەسی دیكە كوژراون.

خۆپیشاندان لە شارەكانی باشووری عیراق بەردەوامە و لەو چوارچێوەدا شەوی رابردوو هێزە ئەمنییەكان هەڵیانكوتایە سەر گۆڕەپانی خۆپیشاندەران، لە ئەنجامدا بە پێی هەواڵی ئاژانسی رۆیتەرز چوار كەس كوژراون.

سەبارەت بەو قوربانیانە شەوی رابردوو تەلەفزیۆنی رەسمی حكومی رایگەیاند لە كاتێكدا هێزە ئەمنییەكان بڵاوەی بە خۆپیشاندەران دەكرد لایەنێكی لادەر هەستاوە بە تەقەكردن لە خۆپیشاندەران، ئەوەیش دوای ئەوە دێت كە دوێنێ سەرۆكی ئۆپەراسیۆنەكانی شاری بەغدا فەرمانی دەستگیركردنی بۆ ئەو كەسانە دەكرد كە تەقە لە خۆپیشاندەران دەكەن.

هاوكات لە شاری بەغدای پایتەخت لە خۆپیشاندانەكانی ئێوارە و شەوی رابردوودا شەش كەس كوژراون و 35ی دیكە بریندار بوون.

ناڕەزایەتی خەڵكی عیراق لە سەرەتای مانگی تشرینی یەكەمەوە دەستی پێكردووە، 13 رۆژیشە بە بەردەوامی خۆپیشاندان لە بەغدا و شارەكانی دیكەی باشوور هەیە، خۆپیشاندەران داوای چاكسازی و باشكردنی بژێوی و هەروەها هەڵوەشاندنەوەی حكومەت دەكەن.

د.ح
 


AM:08:48:08/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 3228 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو