به‌سره.. چادری خۆپیشانده‌ران سوتێنرا و هێزە ئەمنییەکان راوه‌دویان ده‌نێن
وێستگه نیوزـ
هێزه ئه‌منییه‌كانی به‌سره چادری خۆپیشانده‌رانیان سوتاند و به‌زه‌بری هێز بڵاوه‌یان پێكردن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه هێزێكی سه‌ربه سوپای عیراق و هێزێكی دیكه‌ی سوات، به‌زه‌بری هێز بڵاوه‌یان به‌و خۆپشانده‌رانه‌ی شاری به‌سره كرد هه‌مان شوێنی رۆژی پێشتر ده‌یانه‌ویست چادر دا بنێنه‌وه.
رۆژی چوارشه‌ممه، هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراق چادری خۆپشانده‌رانیان سوتاند، ئه‌مڕۆش هاوڵاتیانی ناڕازی ویستیان چادره‌كانیان دابنێنه‌وه، به‌ڵام به زه‌بری هێز بڵاوه‌یان پێكرا.
هێزه ئه‌منییه‌كانی به‌سره هه‌ر به‌وه‌وه نه‌وه‌ستاون، به‌ڵكو خۆپیشانده‌رانیان به كۆڵان و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری شوێنی خۆپیشاندانه‌كه راو ناوه و هه‌وڵی ده‌ستگیركردنیان داون.
PM:11:56:07/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 3696
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت