به‌ڤیدیۆ.. گۆڕه‌پانی ته‌حریر له خۆپشانده‌ران جمه‌ی دێت
ئێستای گۆڕەپانی تەحریر
وێستگه نیوزـ
ئه‌مشه‌و ژماره‌یه‌كی زۆری خۆپیشانده‌ر له به‌غدای پایته‌خت روویان كرده گۆڕه‌پانی ته‌حریر.
خۆپشانده‌ران په‌یتا په‌یتا روو له گۆڕه‌پانه‌كه‌ی ناوه‌ڕاستی به‌غدای پایته‌خت ده‌كه‌ن و خۆیان بۆ خۆپیشاندانه ملیۆنییه‌كه‌ی سبه‌ینێ هه‌ینی 8ی تشرینی دووه‌می 2019 ئاماده ده‌كه‌ن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه و له شاری به‌سره، هێزه ئه‌منییه‌كان به به‌كارهێنانی هێز بڵاوه‌یان به خۆپیشانده‌ران كردوه و كۆڵان به كۆڵان شوێنیان كه‌وتون.
له سه‌ره‌تای مانگی رابردوو خۆپشاندان له به‌دا و شاره‌كانی دیكه‌ی عیراق سه‌ریهه‌ڵدا، دواتریش له كۆتایی مانگ ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ستیان پێكرده‌وه و تائێستا زیاتر له 250 كه‌س كوژران و هه‌زارانی دیكه‌ش بریندار بوون.
خۆپیشانده‌ران له سه‌ره‌تادا داوای خزمه‌تگوزاری و هه‌لی كار و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵییان ده‌كرد، به‌ڵام دواتر ئاستی داواكارییه‌كان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌ت و په‌رله‌مان و گۆڕینی سیستمی په‌رله‌مانی بۆ سه‌رۆكایه‌تی به‌رزبووه‌وه.
PM:11:07:07/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 2348
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت