ئۆتۆمبیلێك منداڵێكی شێلا و شۆفێره‌كه‌ش هه‌ڵهات


وێستگه‌ نیوزـ

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاند كه‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ئۆتۆمبیلێك له‌ منداڵێكی داوه‌ و دواتر شۆفێره‌كه‌ش هه‌ڵهاتوه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی راپه‌ڕین ئاشكرایكرد، روداوه‌كه‌ کاتژمێر 5:20 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 7ی تشرینی دووه‌می 2019 لە ناحیەی ژاراوەی سەربە قەزای پشدەر (قەڵادزێ) رویداوه‌ و ئۆتۆمبێلێک کە جۆرەکەی نەزانراوە منداڵێکی بەناوی ( ج.هـ.م) ڕەگەزی مێ شێلاوه‌ كه‌ تەمەنی 11 ساڵان بووه‌.

راشیگه‌یاندوه‌ كه‌ دوای روداوەکەش شۆفێره‌كه‌ هه‌ڵهاتوه‌ و منداڵەکەی جێهێشتووە و رایکردوە و دواتریش منداڵه‌كه‌ دەستبەجێ گەیەندراوه‌ته‌ نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ.

پۆلیسی راپه‌ڕین ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ تەندروستی منداڵەکە جێگیرە و ڕێوشێوێنی یاساییش بەرامبەر شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە گیراوەتەبەر و دۆسیەی لێکۆڵینەوەش بۆ روداوەکە کراوەتەوە.


PM:09:06:07/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 4024 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو