"هەسەدە هاوبەشی ئێمەن، هاوکارییان دەکەین"
پنتاگۆن: کشانەوەی هێزەکانمان لە دەوروبەری کۆبانێ بەردەوامە


وێستگە نیوز-
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا _پنتاگۆن رایگەیاند، کشانەوەی هێزەکانیان لە دەوروبەری کۆبانێ لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامە، دەشڵێت، " هێزەکانی سوریای دیموکرات هاوبەشی ئێمەن، هاوکاریان دەکەین".

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ پێنجشەممە 7 ی تشرینی دووەمی 2019 وتەبێژی پنتاگۆن بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، کشانەوەی هێزەکانیان لە دەوروبەری کۆبانێ لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا- رۆژئاوای کوردستان بەردەوامە.

وتیشی، " ئامانجی سەرەکیمان لە سوریا تێکشکاندنی داعشە".
 
ئاماژەی بەوەش کرد، "داعش لە 2014 دا داهاتی زۆری لە نەوت دەستکەوت ، ئامانجی سەرەکی ئێمە ئەوەیە داعش نەتوانێت خۆی رێکبخاتەوە و سود لە نەوت ببینێت، ".

سەبارەت بە هێزەکانی سوریای دیموکرات وتەبێژەکەی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا وتی، هێزەکانی سوریای دیموکرات هاوبەشی ئێمەن، هاوکاریان دەکەین ، ، نابێ داعش سەرچاوەی داهاتی هەبێ، نابێ داعش سەرچاوەی نەوتی هەبێ، ئێمە دەمانەوێت هەسەدە لەو ناوچانە هەبێت". 


ش . ر


PM:08:23:07/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 328 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت