ئەردۆغان لە هەنگاریاوە دووبارە هەڕەشە لە ئەوروپا دەكات
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا
وێستگە نیوز-
سەرۆكی توركیا لە لێدوانی بۆ رۆژنامەنووسان لە كاتی گەیشتنی بە بۆدابێستی پایتەختی هەنگاریا هەڕەشەی كردنەوەی دەرگای بۆ پەنابەران بەسەر ئەوروپادا كرد.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا رایگەیاند كەوڵاتەكەی چوار مكلیۆن پەنابەری لە خۆ گرتووەى زۆرێكیان چاوەڕێی ئەوەن روو لە ئەوروپا بكەن، بەلآم ئێمە دەمانەوێت ناوچەی ئارام دروستبكەین و پەنابەرەكان بتوانن بگەڕێنەوە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.
سەرۆكی توركیا وتیشی: ئێمە ئامادەین میوانداری پەنابەری زیاتری برایانمان لە سوریا بكەین، بەڵام ئەوكات دەرگای چوونە دەرەوەیان لێ دەكەینەوە تا بەرەو ئەوروپا بچن.
د.ح
PM:06:49:07/11/2019
ئهم بابهته 4564
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت