یەكێتی ئەوروپا بۆ حكومەتی عیراق: بەكارهێنانی توندوتیژی دژ بە خۆپیشاندەران جێی داخە


وێستگەنیوز-
یەكێتی ئەوروپا داوا لە حكومەتی عیراق دەكات رێز لە خواستی خۆپیشاندەران بگرێت، داواش دەكات لێپرسینەوە لەو كەسانە بكرێت كە توندوتیژیان بەكارهێناوە.

لە بەیاننامەیەكدا كە نوێنەری نەتەوە یەكێتی ئەوروپا بڵاوی كردۆتەوە  دەڵێت "گەلی عیراقی لە ماوەی مانگی رابردوودا داوای مافە بنەڕەتییەكانی خۆی كردووە بە كۆبوونەوە ودەربڕینی بۆچوونەكانی، بۆیە پێویستە رێز لەو مافانەیان بگیرێت كە هاوتایە لەگەڵ دەستوری عیراقی".

دەشڵێت سەرەڕای دووبارە بوونەوەی ئەوەی بە ئارامی لەگەڵیان مامەڵە بكرێت، بەڵام بەردەوامزیانە رۆحیەكان و بریندارەكان ژمارەیان رووی لە زیاد بونە، هەروەها خزمەتگوزار گشتی تایبەتی لە ناو دەچێت، دەشڵێت جێی داخە ئەو توندوتیژیە بەرامبەریان بەكار دەهێنرێت.

دواشی كردووە حكومەتی عیراقی چیتر بێدەنگ نەبێت سزای ئەوانە بدات كە بەرپرسن لە كوشتن و برینداركردنی هاوولآتیان و لێپرسینەوەیان لێ بكرێت.

د.ح


 


PM:05:07:07/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 156 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت