توركیا و ئەمریكا تاوانبار دەكات
ماكرۆن: ناتۆ لەسەرەمەرگدایە

‌ئیمانیۆل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا

وێستگە نیوز-
سەرۆكی فەرەنسا پێی وایە كە هاوپەیمانی باكوری ئەتڵەسی "ناتۆ" لە سەرەمەرگدایە، ئەوەش ئەمریكا و توركیا لێی بەرپرسیارن.


ئیمانیۆل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا لە لێدوانێك بۆ گۆڤاری "زە ئیكۆنۆمێست" ئاشكرایكرد كە پێویستە بە ئامانجی نوێوە ناتۆ دەستبەكار بێتەوە.

بە وتەی ناوبراو پاشەكشەكانی ئەمریكا و كردەوەكانی توركیا هۆكارن بۆ ئەوەی ئێستا ناتۆ لە دۆخی سەرەمەرگدا بێت.

سەبارەت بەوەی كە هێشتا بڕوای بە ماددەی پێنجی یاسای وڵاتانی هاوپەیمانی ناتۆ هەیە كە تێدا پێویستە بەرگری بكرێت لە ئەندامانی رێكخراوەكە، وەك ئاماژەیەك بە توركیا كە ئێستا لە جەنگدایە، سەرۆكی فەرەنسا بە روونی وەلآمی نەدایەوە و وتی "نازانم".

ماكرۆن هۆشدارییشيدا كە وڵاتانی ئەوروپا ئیتر پشت بە ئەمریكا نەبەستن تا بەرگریان لێ بكات، بە پێچەوانەوە پێویستە خۆیان تواناكانی خۆیان بەهێز بكەن.

لێدوانەكانی ماكرۆن لە دوای ئەوە دێت كە دەنگۆی ئەوە هەیە ئەوروپا رێكخراوێكی تایبەت بە خۆی دروست بكات و توانا جەنگییەكانی تێدا بەهێز بكات و لە رێكخراوی ناتۆ جیا بێتەوە.

د.ح
 


PM:04:28:07/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 4452 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو