بەرپرسێكی ئێران: مەرجەعیەت و گەلانی عیراق و لوبنان رێگریانكرد لە پلانی دووژمنان


وێستگە نیوز-
بەرپرسێكی سەربازی ئێران رایگەیاند كە دووژمنان لە عیراق و لوبنان پلان دادەڕێژن بۆ سواربوونی نارەزایەتی خەڵك و هێنانە پێشەوەی بەكرێگیراوان بۆ سەر كورسی دەسەڵات.

لە كاتی نمایشێكی سەربازی نێوان هێزە هاوبەشەكانی قوم و تارانن، لیوا محەمەد باقری سەرۆكی ئەركانی هێزە چەكدارەكانی ئەو ولآتە رایگەیاند كە گەلی ئێران لە هیچ گوشارێك و هەڕەشەیەكی دەرەكی ناترسێت.

باسی لەوەشكرد كە "دوژمنان لە رۆژانی رابردوودا و لە هەردوو وڵاتی لوبنان و عیراق دۆخەكەیان قۆستۆتەوە و سوار شەپۆلی داواكارییە شەرعییەكانی خەڵك بوون دەیانەوێت حكومەتێكی بەكرێگیراو بهێننە سەر دەسەڵات، بەڵام مەرجەعیەتی دینی و هەردوو گەلی عیراق و لوبنان ئەو پلانەیان بەرپەرچ داوەتەوە و رێگریان كردووە لە بەدی هاتنی".

د.ح

 


PM:03:58:07/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 392 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت