وەزیری دەرەوەی ئەمریكا: رێگە نادەین ئێران ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی

‌مایك پۆمبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا

وێستگە نیوز-
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند پێویستە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی كاردانەوەی هەبێت بەرامبەر پێشێلكارییەكانی ئێران لە هەوڵەكانی بۆ دەستخستنی چەكی ئەتۆمی.


لە بارەی ئەو زانیاریانەی ئێران لە چەند رۆژی رابردودا بڵاوی كردەوە لە بارەی پاشەكشەی لە رێككەوتنە ئەتۆمییەكە و پیتاندنی یۆرانیۆم، مایك پۆمبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند كە رێگە نادەن ئێران ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی.

پۆمپیۆ داوایكرد كۆمەڵگای نیوەدەڵەتی گۆشارەكانی بۆ سەر ئێران زیاد بكات و بێدەنگ نەبن و هەڵوێست بنوێنن، بەرامبەر هەوڵەكانی تاران بۆ دەستخستنی چەكی ناوكۆ، بڕواشی وابوو كە تاران هیچ نیازێكی باشی پیشان نەداوە و پێویستە رابگیرێت.

پاش ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا پێشتر پاشەكشەی واشنتۆنی لە رێككەوتنی "پێنج + یەك"ی نێودەوڵەتی لەبارەی رێككەوتنی ئەتۆمیەكەی ئێران راگەیاند، كە باراك ئۆبامای سەرۆكی ، لە بەرامبەردا ئێران تا ئیستا چوار هەنگاو پاشەكشەی كردووە، ئەوەیش ئەمریكای نیگەران كردووە و تیرسی هەیە ئێران زیاتر لە بەدەستهێنانی چەكی ئەتۆم نیزك ببێتەوە.

د.ح
 


PM:03:28:07/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 324 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت