عه‌بدولمه‌هدی كۆبونه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوانی بۆ بودجه‌ی 2020 سازكرد
عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق سه‌رۆكایه‌تیی كۆبونه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوانی كرد كه تایبه‌ت بووه به گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی داهاتوو.
تەلەفزیۆنی فه‌رمیی عیراق بڵاویكرده‌وه: كۆبونه‌وه فراوانه‌كه ئه‌مڕۆچوارشه‌ممه 6ی تشرینی دووه‌می 2019 به‌ڕێوه‌چووه و تیایدا عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق گفتوگۆی له‌سه‌ر بودجه‌ی گشتیی 2020ی له‌گه‌ڵ ئاماده‌بووان كردووه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه له كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له پابه‌ندبونه داراییه‌كانی عێراق كراوه كه تایبه‌تن به جێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی به خۆپیشانده‌ران دراوه.
هه‌ر له كۆبونه‌وه‌كه‌دا عه‌بدولمه‌هدی تاوتوێی زیادكردنی داهات و كه‌مكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی له بودجه‌ی ساڵی داهاتوودا كردوه.ش
PM:11:35:06/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 3024
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت