به‌ڤیدیۆ.. هه‌شت كه‌س له ئوردن به‌ر چه‌قۆ دران
وێستگه نیوزـ
میدیاكانی ئوردن گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییان بڵاوكرده‌وه كه چركه‌ساتی برینداركردنی هه‌شت كه‌س پیشاندان ده‌دات.
پۆلیسی ئوردن رایگه‌یاندوه كه كه‌سێك له شاری جه‌ره‌شی گه‌شتیاری هه‌شت كه‌سی به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ و داوه‌ته‌به‌ر چه‌قۆ و دواتر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسیه‌وه ده‌ستگیركراوه و خراوه‌ته ژێر لێكۆڵینه‌وه.
هێرشبه‌ره‌كه گه‌نجێكه و وێنه‌كه‌ی دوای روداوه‌كه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌وانه‌ش كه برینداربوون چوار گه‌شتیار بیانین كه سیانیان مه‌كسیكی و یه‌كێكیشیان سویسریه.
هه‌ر له هێرشه‌كه‌دا كارمه‌ندێكی ئه‌منی و رێبه‌رێكی گه‌شتیاری و شۆفێری پاسێك و كه‌سێكی دیكه‌ش بووه.
PM:10:53:06/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 6120
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت